معنای «ئاسک» در فەرهەنگی شێخانی:

ئاسک

بانبز • وەرەماس • ئاهوو • جەیران • مامز • غەزال • خەزال • ئاڤۆر • مامبز • ئاسی • ئاهی • ئاس • شکار
ئاژەڵێکی زۆر جوانە، چوار پەلی هەیە هەر پەلێکی دووسمی هەیە، ئەوسمانەی لە ئێسکە (شاخە) وەک نینۆک وایە چاوی ئاسک، ڕەش جوانە، ناوچاوەکانی هەمووی ڕەشە و هیچ خالی تێدانییە و چاوەکانی بیبلەیان نییە، بەرزی باڵای ئاسک 90 سم ئەبێ درێژی لاشەی نزیکەی 120 سم کلکی بچووکە نزیکەی 15 سم ئەبێ پشتی ئاسک سورێکی ڕووناکە بنزگی سپییە لە هەردوولای باڵای دووهێلی قاوەیی درێژی هەیە بە درێژی پەراسوەکانی هەر چوار پەلی ڕووی دیوی ژوورەوەی سپییە، نێرەکەی قۆچی هەیە، مێیە قۆچی نییە.
هێشتا وە ڵەدەن نەوەیە وە جەیران سمکۆ لانشەن پەی ئەزم سەیران [کاروان ژ 2، ل91]
ژمامبزێ زوی تر کەس نابەزیت، ئەوژە ڕزقێ خۆزێدەتر ناخووت [کانی، ل66]
جوانی جوانی زۆر جوانی، ئاسکی شاخ و کارمامزی گەرمیانی [گۆرانی، زیرەک]
نامدوێنی بۆ چی نامدوێنی، مامزێ دەشتی گەرمێنێ [گۆرانی، زیرەک]
فەسڵا ئەو ناسک غەزالە ڕۆیی عوششاقی حەزین [دیوان، ئەحمد، ل53]
ئاسکە شەلەکەی دەشتی پێوازم، لەگەڵ بڕاوم بۆیە بێ نازم [گوڵاڵە، ل20]
فەرهەنگی شێخانی
اثر:
عبدالوهاب شیخانی
زبان:
کردی به کردی مرکزی
سال انتشار:
2009