معنای «خ» در فەرهەنگی شێخانی:
خ
پیتی (خ) وەکو زۆر پیت لە زمانی کوردی دەنگگۆڕکێ دەکات بە پیتی تر، وەکوو:
– «خ» بە پیتی (و) دەنگگۆڕکێ دەکات (خۆش: وەش)
دڵ گفڵان ئاسابەڵکم دڵوەش بۆ [مەولەوی]
– «خ) بە پیتی (ف) دەنگگۆڕکێ دەکات (خووساندوویانە: فیسناشا)
– «خ)بە پیتی (ق) دەنگگۆڕکێ دەکات (خورشید: قورشید)
– بە پیتی «غ» دەنگگۆڕکێ دەکات (خەم: غەم)، (باخ: باغ)، (خەلووز: غەلووز)، (خونچە: غونچە)، (خەزوور: غەزوور)
– بە دەنگی «ک» دەنگگۆڕکێ دەکات (خەنین: کەنین)، (توێخ: توێک)
– بە «هـ» دەنگگۆڕکێ دەکات (خوون: هوون)، (خوری: هری)
– بە «ی» دەنگ گۆڕکێ دەکات (خوردە: وردە)
