معنای «زێ» در فەرهەنگی شێخانی:
زێ
چەم
لە سەرچاوەی ئاوی شاخەکان و ئاوی ڕووبارەکان و ئاوی باران دروست دەبێت. کوردستان چەند زێیەکی پێدا دەڕوات، وەک:
– زێی گەورە (زێی بادینان)
– زێی بچووک، یەکێکە لەو زێیانەی کە لە کوردستانەوە هەڵ ئەقوڵێ و بە کوردستاندا دەڕوات، یەکێکە لە لقە سەرەکییە گەورەکانی ڕووباری دجلە لە کوردستانی ئێران هەڵدەقوڵێ، بەگوێرەی ئەو شوێنانەی پیائەڕوا ناوی ناوچە لێنراوە، وەک لە ناوچەی سەردەشت (چەمی گەلو)، لە ناوچەی ئالان (چەمی ئالان)، لای گوندی هەرزنە (چەمی هەرزنە)، لە ناوچەی قەڵادزە (زێی خاس)، گوندی سندۆلان (زێ سندۆلان)، لە ناوچەی دۆکان (زێ دوکان)، لە ناوچەی کۆیە (زێی کۆیە)، لەلای پردی (زێی پردێ)
