معنای «شەبەک» در فەرهەنگی شێخانی:

شەبەک

– گۆمەڵە هۆزێکە کە بە دیالێکتی گۆران دپەیڤن، زمانەکەیان وشەیەکی زۆری فارسی و تورکی و عەرەبی و هەتا ئاسوریشی تێ خزاوە، لێ تا نهۆ زوانی ئاخاوتنیان لە 70% وشەی کوردی پەتییە، چەند بیروڕایەکی جیاواز لەبارەی نیشتەجێ بوونیان هەیە؛ یەکەم ئەوەیە کە شەبەک بریتییە لە پاشماوەی ئەو هۆزە کوردانەی کە لە نیشتمانەکەیانەوە لە چیای سماقە و لە وڵاتی شامەوە بۆ لورستان کۆچیان کردووە، کەچی هەموویان نەیانتوانیوە لەگەڵ ڕەوەی هۆزەکەیاندا بۆ لوڕستان بڕۆن و هەندێکیان لە ڕێگا بەجێ ماون و لەو ناوچەیە نیشتەجێ بووینە. وشەی شەبەک لە مانای خوارەوە پەیدا بووە: 1. شە (شا+بەک (بەگ)) = شابەگ، ملک لملوک، شاهنشا 2. لە وشەی (شوانکارە، شبانکارە)وە هاتووە کە بە قسەی خۆشیان هەر بە شوانکارەیی و گەڕان بەدوای لەوەڕەوە لە ناوچەکانی نێوان هەورامان و کرمەشانەوە هاتوونەتەوە و لەم ناوچەیەی ئێستادا گیرساونەتەوە
– نازناوی هەموو خەڵکی شەبەکە
فەرهەنگی شێخانی
اثر:
عبدالوهاب شیخانی
زبان:
کردی به کردی مرکزی
سال انتشار:
2009