معنای «ن» در فەرهەنگی خاڵ:

ن

  • دەبێ بە «ضمیر متصل» بۆ «جمعی مخاطب» و «غائب»
    ئێوە دەخوێنن ، ئەوان دەنووسن ، ئێوە بخوێنن ، ئەوان بنووسن
  • دەنووسێ بەدوای هێندێ ناوەوە دەیکا بە سیفەتی مشبە
    چڵکن کوڵکن ورگن
  • دەبێ بە ڕاناوی قسەکەر لەگەڵ غەیری خۆی (متکلم مع الغیر) وەک «مان» لای هێندێ لە تیرەکانی کورد
    ئەسپەکەن هانی، واتە ئەسپەکەمان
  • دەبێتە پەیوەند (رابط) لە ڕستەیەکدا کە کرداری تێدا نەبێ
    ئەوان پێشمەرگەن
فەرهەنگی خاڵ
اثر:
شیخ محمد خال
زبان:
کردی به کردی مرکزی
سال انتشار:
1960-1976