عنوان:
دەستخۆشیەکی زۆر!
توسط:
هۆزان
تاریخ:
2021/02/21 18:27:26
متن پیام:
بەڕێزان لە دوای دەستخۆشیەکی ئێجگار زۆروو سوپاسێکی بێپایان بۆ ئەم هەوڵوو ماندوبونەتان هیوادارم هەموو تەمەن درێژوو لەش ساخ بن.... ئەم پڕۆژەیە گەورەترین خزمەتی زمانی کوردیە کە لە سەردەمی نوێیا کرابێت. لەدوای تازەکردنەوەی پڕۆژەکە لەم ڕۆژانەیا "وشەیەک بە هەڵکەوت" نەماوەو گۆڕڕاوە بە وشەی ئەمڕۆ... کە بە داخەوە هەمان هەلی فێربوون دروستناکات وە وشەی بەهەڵکەوت بەدوای خۆیا ناهێنێت... وشەیەک بە هەڵکەوت وەک شەوچەرەو بۆ ناو مەجلیسو کات بەسەربردن بوبوە جێگەی یاریو فێربوونو چێژلێوەرگرتنێکی زۆر... بە هیوام کە بتوانن کە دایبنێنەوە یان بەشێکی تابەتی بۆ دروست بکەن... چونکە بەتەنیا هەموو بەشەکانی زۆر بە جوانی تێکەڵ ئەکردو ئیسفادەی ئەگەیان...

لەگەڵ ڕێزوو سڵاو وە دەستخۆشیەکی ئێجگار زۆر بۆ تاکەتاکەتان ، کارەکەتان لە نوسینی فەرهێنگێکی تازەی سەرانسەری کەمتر نیە بەڵکوو لە دنیای ئەمڕۆیا ئامانجێکی لەوە گەورەتریشی پێکاوە.

هەر بژین

هۆزان
پاسخ:
زۆر سوپاس بۆ پەیامەکەتان. بەم زووانە بەشی وشەی بەهەڵکەوت بە شێوەیەکی تر دادەنێینەوە. سەرکەوتوو بن