فرهنگ جویس بلو به وژینلکس افزوده شد
«فەرهەنگی کوردی-فەرەنسی-ئینگلیزی» بەرهەمی دکتۆر «جۆیس بلەو/Joyce Blau» (١٩٣٢-٢٠٢٤) نووسەر و زمانناس و چالاکی ئاشتیخوازی فەرەنسییە. جۆیس بلەو لە دامەزرێنەران و بەڕێوەبەرانی ئینستیتیوتی کوردی لە پاریس بوو و ئەم فەرهەنگەی لە ساڵی ١٩٦٥دا (لە تەمەنی ٣٣ ساڵیدا) بڵاو کردووەتەوە. فەرهەنگەکە 6277 سەروشەی کوردیی باکووریی تێدایە کە واتاکانی بە فەرەنسی و ئینگلیزی بۆ داناوە. هەروەها جۆری وشەکان (ئاوەڵناو، ئاوەڵکردار و...) و نێر و مێی ناوەکان و شێوەی ڕانەبردووی کردارەکانی دەستنیشان کردووە (بەڵام بە داخەوە تێپەڕ و تێنەپەڕبوونی کردارەکان دیاری نەکراون). لە پێشەکییەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە کە وشەکانی لەو دەقە کوردییانە کۆ کردووەتەوە کە تا ئەو سەردەمە بڵاو بوونەتەوە.
- سوپاس بۆ «ئینستیتیوتی کوردی لە پاریس» کە وێنەی لاپەڕەکانی فەرهەنگەکەیان بڵاو کردووەتەوە.
- سوپاس بۆ کاک «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی فەرهەنگەکەی لە وێنەکان دەرهێنا و ئامادەی کرد بۆ داتابەیس.