فرهنگ شیخانی به وژینلکس افزوده شد
فەرهەنگی شێخانی بەرهەمی «عەبدولوەهاب شێخانی» ساڵی 2009 بە یارمەتیی خانەی موکریانی لە هەولێر چاپ کراوە. فەرهەنگێکی گشتیی کوردیی ناوەندییە. بەداخەوە بە شێوازێکی شپرزە و ناستاندارد بڵاو کرابووە و بۆ دانانی لەسەر سایت بە تەواوی دەقەکەیدا چووینەوە و تا ڕادەیەک ڕێکوپێکمان کرد.
- سوپاس بۆ «خانەی موکریانی» کە فایلی وۆردی فەرهەنگەکەی بۆ ناردین.
- سوپاس بۆ کاک «سەرچیا خورشید» کە بە دەقی فەرهەنگەکەدا چووەوە و شێوازی نووسینی واتاکانی ڕێکوپێک کردەوە.
- سوپاس بۆ کاک «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی فەرهەنگەکەی ئامادەی کرد بۆ داتابەیس.