پێشەکیی

از کتاب:
فەرهەنگا کانی
اثر:
لیژنەی فەرهەنگ
 3 دقیقه  902 مشاهده

چاپکردنی «فەرهەنگا کانی کوردی - کوردی» لە دانانی محەممەد ساڵح ناسرا و بە (جگەرسۆز پێندرۆیی) یەکێکە لە چاپکراوەکانی لیژنەی فەرهەنگ لە ئەکادیمیای کوردی.

ئەم بەرهەمەی مامۆستا جگەرسۆز، وەک فەرهەنگەکانی تر کە بە پەسندکردنی ئەم لیژنەیە دێتە چاپکردن، بە پرۆسەیەکی هەل سەنگاندن و پێداچوونەوەدا رۆیشتووە پێش ئەوەی بڕیاری چاپکردنی دەربچێت هیوادارین بەڕەچاوکردنی ئەم پرۆسەیە تۆزێک لە ئەرکی دانەرمان کەم کردبێتەوە و هەروەها توانرابێت بە شێوەیەکی زیاتر شایستە ئەم بەرهەمە بخرێتە بازاری فەرهەنگسازیەوە.

ئەم فەرهەنگەی مامۆستا جگەرسۆز پێندرۆیی هەوڵێکی گرنگ و پڕ بایەخە لە بواری فەرهەنگی یەک زمانیدا نووسەر هەردوو شێوەزاری کرمانجی ناوەند و سەروو بە (ئاخاوتن) و (نووسین) چاک دەزانێت بەو دوو شێوەزارە زۆر بابەتی بڵاوکردووتەوە و چەند کتێبێکی نووسیوە و دەسەل اتی بەسەر هەردوو شێوەزارەکەدا زۆر دیارە لەم ڕوانگەوە چاپکردنی ئەم فەرهەنگە خەزێنەیەکی زمانەوانی دەبەخشێت بە فەرهەنگی کوردی.

لە ڕوانگەی پێویستیی بەرهەمهێنانی فەرهەنگێکی نەتەوەییەوە، لیژنەی فەرهەنگ ئەم کارەی مامۆستا جگەرسۆز بە یەکێک لەو سەرچاوانە دادەنێت کە سەرەتای کاری فەرهەنگی نەتەوە پێک دەهێنن.

زمانی کوردی خاوەنی چەند شی وەزارێکە لە هەمان کاتدا ئەرک و کێشەی دروستبوونی زمانێکی ستاندارد، یەکێکە لەو بابەتانەی کە ماوەیەکە لەنێوان زمانەوان و میدیای کوردی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان باسی لێ دەکرێت سروشتیە کە دەزگایەکی وەک ئەکادیمیای کوردی بەشێک بێت لەو کۆڕی باسکردن و لێکۆڵینەوەیە لە زمانی کوردی، و لەو بوارەدایە کە چاپکردنی ئەم فەرهەنگە وەک هەنگاوێکی خزمەتگوزار دەبینرێت.

فراوانبوونی پەیوەندی و پێشکەوتنی زانست و تەکنۆلۆژی و پێداویستیی زمانی ڕۆژانە، ئەرکی دۆزینەوەی زاراوەی نوێی لای هەموو گەلانی جیهان پێویست کردووە، بۆیە دەبینین کار و بەرنامەی زاراوەسازی لە برەودایە و کەموزۆر دەوڵەتان و وڵاتانی دونیا لەم رێگایەوە زمانی خۆیان بۆ پێداویستیەکانی سەردەم ئامادە و دەوڵەمەند دەکەن ئێمەش لەو بر وایەوە کە چاپکردنی ئەم فەرهەنگە و بەرهەمی تری هاوشێوە بەشێک لەم کەلێنە پڕ دەکەنەوە، بۆیە هەستاین بە ئەرکی چاپکردنی.

بۆ نەتەوەیەکی وەکوو کورد لەوانەیە سەرەتای کار پێویست بێت کە خودی کۆمەڵی ئەم میللەتە زیاتر ئاشنابن لە شێوە ی قسەکردنی یەکتر، و تێگەی شتن بە شێوەزارەکان زیاتر لەناویاندا بەدەست بێت ئەمەش هۆکارێکی ترە کە ئێمە لەم ڕەوشەی ئێستادا چاپکردنی «فەرهەنگا کانی کوردی-کوردی» بە کارێکی پێویست و خزمەتکەری ئەو ئامانجە دەزانین لەهەمان کاتدا لیژنەی فەرهەنگ، بۆ زیاتر گرنگیدان بە هەموو شێوەزارەکان و ئاشناکردنیان بە یەکتر، سەرقاڵی چاپکردنی فەرهەنگی شێوەزارەکانی ترە.

لەگەڵ دەستخۆشیکردن لە مامۆستا جگەرسۆز، «فەرهەنگا کانی کوردی- کوردی» بە خوێنەران دەسپێرین.

لیژنەی فەرهەنگ