کورد

از کتاب:
فەرهەنگی خاڵ
اثر:
شێخ محەممەد خاڵ
 1 دقیقه  1486 مشاهده

کورد گەلێکی ئاری زۆر کۆنە و، لە پێش سپێدەی مێژووەوە -واتە زیاتر لە هەزار ساڵی پێش میلاد- هاتوون و لە ناو ئەم شاخانی کوردستانە دابەزیون و ماونەتەوە تا ئیمڕۆ {القضیة الکردیة نووسراوی دکتۆر (بەلەچ).}. گەلی کورد کۆنترین تیرەیەکن لەناو ئارییەکاندا {القضیة الکردیة} و دەتوانین بەپێی مێژووی چەرخە گرنگەکان (أدواری ڕئیسی)ی کورد دابەش بکەین بە سێ بەش:

١- لە سپێدەی مێژووەوە تاپەیدابوونی دەوڵەتی (ماد)، واتە تا هەزار و پێنج سەد ساڵ پێش میلاد.

٢- لە پەیدابوونی دەوڵەتی مادەوە تا هاتنی ئاینی ئیسلام و موسوڵمان بوونی کورد.

٣- لە موسوڵمان بوونی کوردەوە تا ئیمڕۆ.