معنای «سەر» در هەنبانە بۆرینە:

سەر

کوردی:
  1. هەر شتێ لە باڵایە
  2. لە ئەستۆ بەرەژووری گیاندار
  3. یەکێ لە بزاوی پیت
    سەر و بۆر و ژێر
  4. پارەیێ کە باقی مامڵە دەدرێ
  5. جار، دەحفە
  6. ئالی، لا
    لەم سەر تا ئەو سەر چوم
  7. ماوەیەک لە زەمان
    سەرێک هاتوو ڕۆیشت
  8. داپۆشی دەفر
  9. جەم، کن، نک
    بردومەتە سەر وەستا
  10. تاکێک لە مرۆو ئاژەڵ
    دە سەر خێزانم، چوار سەر بزنم هەیە
  11. ئاخر، ئاکام
    هەتا سەر وا نامێنێ
  12. بەخاتری، لەبەر
    لە سەر تۆ وام لێ هات
فارسی:
  1. هر چیز بالا
  2. سر، کله
  3. زَبَر اِعراب
  4. پولی که در معامله باقی دهند
  5. بار، دفعه
  6. طرف، سو
  7. مدتی از زمان
  8. سرپوش ظرف
  9. نزد
  10. واحد شمارش چهارپایان
  11. پایان، انجام
  12. برای، بخاطر
هەنبانە بۆرینە
اثر:
عبدالرحمن شرفکندی
زبان:
کردی به کردی مرکزی و فارسی
سال انتشار:
1990