معنای «سۆرانی» در خشڵ و پۆشاکی ژنانەی موکریان:
سۆرانی
پارچەیەکی سێ سووچە بنی بە لێوی قۆڵەوە دەدوورێ و هەندی میترێک شۆڕ دەبێتەوە، دەکرێ لە دەوری مەچەک بهاڵێنرێ یا سۆرانیی هەر دوو قۆڵ سەریان لیک گرێ بدرێ و بخرێتە پشت ئەستۆوە، کە لەم بارەدا قۆڵی کراس تا نزیکەی ئانیشک هەڵدەکێشرێ و دەست و باڵ بۆ کار ئاوەڵاتر دەبێ. سۆرانی بۆ کراسی ژنانە و پیاوانە دەست دەدا، کە پێی دەگوترێ کراسی سۆرانیدار. لە ژناندا پتر بۆ جوانی و دەرخستنی بازنە و بەتایبەت بازووبەند هەڵدەکرێ.
