Wateya «بەر» li Henbane Borînede:

بەر

کوردی:
  1. سنگ و بەرۆک
  2. میوەی دار و بێستان
  3. تۆل، پز
    بزنەکە بەری هاویشت
  4. ژێر خواروو
    لەبەر ماڵانەوە هات
  5. پێش و پێشتر
    بەرلە من چوو، لەبەر منەوە بوو
  6. پۆشین، لەخۆ کردن
    کەوام دەبەردا بوو
  7. لا، تەرەف، ڕەخ
    ئەوبەر موڵکی منە، ئەم بەرە زەوی خاڵمە
  8. ڕادە و ئەندازەی بارست
    ئەم کووتاڵە بەری تەسکە، بەریان نییە، بەڵام بەری ئەستوورە
  9. بەرد، کوچک، تەوەن
  10. گوللەی چەکی ئاگرین
  11. پیلی وشکی چرا دەستی و ڕادیۆ
  12. ئاسەڕ
    کەواکەت بەری هەیە یان بێ بەرە؟
  13. دەرگا، دەری
  14. بەرهەڵدا و ئازاد
    لە زیندان بەر بووم، ئەسپەکە بەر بووە
  15. پاشگری هەڵگر، کێش
    ڕەنجبەر، بارەبەر، فەرمانبەر
  16. وەرگر
    میراتبەر، سێ یەک بەر
  17. ڕووی تماشا
    ئەم بەرێ خۆ دایەدا
  18. بەهرە و داهات
    بەروو بۆ ئەمساڵ چۆن بوو؟
  19. بەرگەدە
    وتی تۆ کەبەر ونکا دەنکە جۆ، «هەژار»
  20. ڕوو
    بەر بە سابڵاخ دەچم
  21. بۆری سەر پیت
  22. بەش، پار
    ئەمەندەم بەر ناکەوێ
فارسی:
  1. سینه و بر
  2. میوه، ثمر
  3. جنین
  4. پایین
  5. قبل
  6. پوشیدن
  7. طرف، سو
  8. عرض و پهنا
  9. سنگ
  10. فشنگ
  11. باطری
  12. آستر
  13. درگاه
  14. آزاد، یله
  15. پسوند به معنی کشنده
  16. گیرنده
  17. روی و جهت
  18. بهره و درآمد
  19. زهار
  20. به طرف
  21. ضمه
  22. سهم
Henbane Borîne
Berhema:
Hejar
Ziman:
Kurdî Bo Kurdîy Nawendî u Farsî
Sala weşanê:
1990