Peyaman

Ji aliyê:
دیاکۆ هاشمی
Dem:
2021/12/22, 11:19:46
teksta peyam:
پاش دەستخۆشی بۆ هەموو کارە جوانەکانتان.
لە لێکدانەوەی وشەی "کاژێر"دا وشەی "ئۆدە" بەهەڵە بە "تۆدە" نووسراوە. بەو هیوایەی ڕاست بکرێتەوە.
دیسانەوە سوپاس بۆ هەمووتان.
لەگەڵ ڕێز، دیاکۆ هاشمی لە سوید.
Bersiv:
زۆر سپاس بۆ سەرنجتان، چاکمان کرد.
Ji aliyê:
Kurdi med
Dem:
2021/12/03, 21:34:13
teksta peyam:
بەرێزان دەست خۆشیتان لێ دەکەم بۆ ئەو ئەرکە ماندوونەناسە کە کردووتانە، سەرکەوتوو بن، تێبینیەکەم ئەوەیە میللەتی کورد لە دوای ئیمپراتۆریەتی ماددەوە کە داگیرکراوە لەلایەن پارسەکانی پەرسیپۆلیس وژێر دەستە ماوەتەوە وە هاتنی مەنگۆلەکان و عەرەب وە کاریگەری سەرەکی بەسەر زمانیدا هەبووە، بەڵام زمانی کورد زەنگینە بە وشەکانی وە هەم لە شێوەزارەکانه، من دیاردەی کە ئێستا نەتەوەکەمان پێوە دەناڵێنن ئەویش هاتنی وشەی عەرەبی وە لە چوارچێوە وشەی کوردی بەدی دەکەین لەسەر زاری میللەتەکەمان، دەردو بەڵایەکە، ئێوە هاتوون ئەم وشە عەرەبی-بە کوردی کراوە هاویشتوونەتە ناو ئەم فەرهەنگە کە زیاتر زمانەکەتان بەلای بە عەرەبی کردن بردووە. هیوادارم کاری بۆ بکەن وە چاکی بکەنەوە بەهەر رێگەیەک. وەسەرکەوتوو بن.
Bersiv:
زۆر سوپاس بۆ پەیامەکەت. ئێمە فەرهەنگەکان بەبێ کەم و زیاد و وەک خۆیان دادەنێین و مافی ئەوە نادەین بە خۆمان لێیان هەڵبچنین. هەر بژیت.
Ji aliyê:
ناسر جه عفه ری
Dem:
2021/12/01, 13:40:24
teksta peyam:
زور سپاستان ئه که م بو ئه م مالپه ره جوان و به نرخه به راستی کاریکتان کردوه کارستان ، ده ست و په نجه تان خوش بیت .
Bersiv:
زۆر سپاس. خۆشحاڵین بەدڵتان بووە.
Ji aliyê:
نەبەز غریب
Dem:
2021/11/23, 10:15:46
teksta peyam:
دەستان خۆش بێت، بەڕاستی ئیشێکی زۆر گەورەو جوانە، ماندوبون لەشتان ساغ بێت...
یەک تێبینیم هەیە، کە هیوادارم چاکسازی تێدا بکرێت، لە کاتی گەڕان بۆ وشەی ئینگلیزی، ئەگەر وشەکە هەمووی small نەبێت، ئەوە کێشە لەگەڕان دروست دەکەت، بۆ نمونە، من بەدوای ئەم وشەیە دەگەڕێـم، sanctity بۆم ئەدۆزێتەوە، بەڵام هەمان وشە، ئەگەر بەم شێوەیە بێت Sanctity نایدۆزێتەوە، هیوادارم والە سیستمەکە بکەن کە تەهنا تێکستەکە ڕەجاو بکات لە کاتی گەڕان، نەوەک، ستایڵی تێکستەکە.
دوبارە دەست خۆشیتان لێ ئەکەم
Bersiv:
سڵاو. سوپاس بۆ پەیامەکەت، کێشەکە چارەسەر کرا. بژی.
Ji aliyê:
Sakura Emad
Dem:
2021/09/10, 18:12:44
teksta peyam:
سڵاو
ویستم لە ھۆکاری مانایەکی فەرھەنگی کوردستانیک بپرسم، ئەویش لێرە [https://lex.vejin.net/ck/search?t=Woman&f=1] لە بەشی ماناکان ژن وەک خزمەتکار و کارەکەر پێناسە کراوە دەبێت ھۆکارەکەی چی بێت؟
- زۆر سپاس
Bersiv:
سڵاو و سوپاس.
ئێمە دەستکاریی فەرهەنگەکان ناکەین و هەر وەک خۆیان دایان دەنێین.
تکایە لەگەڵ دانەری (واتە کاک عەلی جەوشەنی) پەیوەندی بگرە بە ئیمەیلی: kurdistanica@ymail.com
Ji aliyê:
ئارام شوانی
Dem:
2021/09/02, 11:43:03
teksta peyam:
سڵاو و ڕێزی بێپایان لە شاری سلێمانی کوردستانی عێراقەوە ئاراستەتان دەکەم هیوای لەشساغی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم پڕ بە دڵ دڵخۆش بووم ئەم کارەی ئێوەم بینی پڕ بەدڵ دڵشاد بووم کە بینیم کۆمەڵە کچ و کژوڕی گەنجی وڵاتەکەم بەوپەری دڵسۆزی و بە خۆبەخشی ئەو کارە جوانەتان کردوە لە ناخی دڵەوە چاوی یەک بە یەکەتان ماچ دەکەم و پاڵپشتیتان دەکەم بە هەر شتێک کە توانا و دەسەڵاتماندا هەبێت

ئارام شوانی
ووتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی
سلێمانی-عێڕاق
Bersiv:
زۆر سپاس کاک ئارامی بەڕێز. خۆشحاڵین بەدڵتان بووە.
Ji aliyê:
دلاوەر
Dem:
2021/03/16, 01:24:48
teksta peyam:
سڵاوتان لێبێت و ماندوو نەبن.سەری ڕێز دادەنوێنم لە پێناو تێکۆشانتان.
سەبارەت بە فەرهەنگەکان، جێی فەرهەنگی ڕامان کە فەرهەنگی ڕیشەناسیی کوردییە و لە نووسینی د.عەبدوڵڵا ئیبڕاهیم زادەیە، خاڵییە.
Bersiv:
سوپاس بۆ پەیامەکەت.
وایە؛ بە گشتی جێی فەرهەنگی باش و متمانەپێکراوی ڕیشەناسی لە کوردیدا خاڵییە. هەوڵ دەدەین فەرهەنگەکەی «جەمال نەبەز»یش دابنێین لە داهاتوودا.
2021/03/19 18:20:26
Ji aliyê:
ئەترێەس
Dem:
2021/03/10, 12:27:23
teksta peyam:
سڵاو.
دەمەوێ زانیاری وەربگرم لێرە.
سوپاس بۆ گرنگیدان بە زمانەکەمان
Bersiv:
سەرچاوان. سوپاس. سەرکەوتوو بیت.
2021/03/19 18:13:59
Ji aliyê:
فەرشید
Dem:
2021/03/06, 19:17:58
teksta peyam:
سڵاو و رێز
ژیڤانۆ وشەیێکی هەورامیە بە مانایی دیسان زیندوو بوونەوە، ژیانی نوێ
بۆ وێنە کاتێک لە کۆتایی وەرزی زستان دارەکان وەچ ئەکەن خەڵک ئەڵێن:ژیڤانۆ
لە کتێبەکەی ماجد مەردۆخ رۆحانی ئەو وشە هاتوە
Bersiv:
سڵاو. سپاس بۆ پەیامەکەتان.
لە ئێستادا، ئەگەر فەرهەنگێک دابنێین بە تەواوی وشەکانییەوە دای دەنێین و وشەیەکە بە تەنیا زیاد ناکەین.
بژین
2021/03/19 18:12:23
Ji aliyê:
ڕاڤێڵ ساماڵ
Dem:
2021/03/04, 17:21:53
teksta peyam:
سڵاو،
سەرەتا هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ ئەخوازم.
لە کاتی گەڕان بۆ وشەیەک بە مۆبایل، ئەگەر وشەکە نەدۆزرایەوە، کۆمەڵێک پیشنیاز لە خوارەوە پیشان ئەدات؛ ئەگەر ڕێژەی پێشنیازەکان زۆر بێت ئەتوانیت سکرۆڵ بکەیت لە ڕاستەوە بۆ چەپ کە بۆ دیزاینی مۆبایل شیاو نییە.
Bersiv:
سڵاو. سوپاس بۆ پەیامەکەت، کێشەکە چارەسەر کرا. بژی.
Ji aliyê:
سەلمان خالید
Dem:
2021/03/02, 10:18:27
teksta peyam:
سڵاو ئەزیزان ئەم کاتەتان باش و هیوای تەندرووست باشیتان بۆ دەخوازین،
کارێکی ئێجگار گەورە و مەزنتان کردووە کە هەموو کورد دەبێت شانازی پێوە بکات.
پێخۆشحاڵ دەبم ئەگەر بتوانم هاوبەشی بە کۆمەڵێک وشەی تەکنەلۆژی بکەم کە ئێمە نوسیومانەتەوەو بڵاومان کردووەتەوە
Bersiv:
سڵاوت لێ بێت. دەستتان خۆش بێت. ئەگەر dict.kitn.net دەفەرموویت، زۆر مەمنوون دەبین کە فەرهەنگەکەتان بە فایلی excel بنێرن بۆمان. لە ڕێگەی فەیسبوکەکەمان یان ئەدرەسی ئیمەیلەکەمان: vejinbooks@gmail.com
2021/03/02 14:08:55
Sernav:
Ji aliyê:
ژیار هۆمەر
Dem:
2021/03/01, 16:02:42
teksta peyam:
سڵاو،
سەرەتا دەستخۆشیی ئەم پڕۆژە دانسقەیەتان لێ دەکەم، دەستی ماندووتان دەگوشم.
پێشنیار دەکەم گەر بلوێ فەرهەنگەکەی تۆفیق وەهبی و ئەدمۆنز (A Kurdish-English dictionary. By Taufiq Wahby and C. J. Edmonds, pp. xii, 179. Oxford, Clarendon Press, 1966.) لە ڤەژین‌لێکس دابنێن، کارێکی زۆر گرنگ و پڕبایەخ دەبێت. بە پی‌دی‌ئێف هەیە و لامە، گەر ویستتان پێم ڕابگەیەنن.
هیوادارم بیر لە دانانی ئەو فەرهەنگەیش بکەنەوە.
لەگەڵ ڕێز،
ژیار هۆمەر.
Bersiv:
سڵاو. ئێمەش ئەو فەرهەنگە بە گرنگترین فەرهەنگی ستانداردی کوردی دەزانین. تەنیا کێشەی بۆ ئەم سەردمە ئەوەیە کە کورتکراوەی زۆری تێدایە و بەکارهێنانی کەمێک ئەستەم دەکاتەوە. فەرهەنگەکەمان هەیە و تایپمان کردووەتەوە. تەنیا پێداچوونەوە و ڕێکخستن و ئامادەکردنی بۆ داتابەیس ماوە. بەم زووانە دای دەنێین. زۆر سوپاس بۆ پەیامەکەت. سەرکەوتوو بیت.
2021/03/02 13:57:18
Sernav:
Ji aliyê:
هێمن یوسفی
Dem:
2021/02/25, 07:38:47
teksta peyam:
سڵاو و ڕێزێکی بێ پایان بۆ گشت ئەوانەی وا لەم بەرهەمە مێژوویەیا لەشداێ بوون و زەحمەتتان پێوە کێشاوە، بەڕاستی یەکێ لە ئاواتەکانی دڵی منتان هێناوەتە دی، ئیشەڵا جگە لە خۆشی و باشی نەیێتە سەر ڕێتان.
ئەوەی ڕاستی بێ پێێشنیارێکم بو لە خزمەتانا، ئەویش ئەوە بوو کە هەر بەکارهێنەرێ بتوانێ خاوەنی حەسابێک بێت لە ناو سایت و دوای ئەویش لە ژێر هەر وشە و دەستەواژەیەک هەر خاوەن حەسابێک بتوانێ پێشنیاری خۆی دابنێ. بۆ نموونە زۆر دەستەواژە و وشە هەن، بەتایبەت لە ئینگلیسی بۆ کوردیەوە، کە لە ناو فەرهەنگەکانا نادۆزرێنۆ، بەڵام زۆرکەس هەن ماناکەیان ئەزانن و ئەتوانن بۆخۆیان ئیزافەی بکەن بە فەرهەنگەکە، هەڵبەت دوای ەئوەی کە لە لایەن پسپۆڕانەوە پەسند ببێت.
Bersiv:
سڵاوت لێ بێت. زۆر سوپاس بۆ پەیامەکەت. ئەوەی دەفەرموویت هەر لە سەرەتاوە یەکێک لە ئامانجەکانمان بووە. بەڵام جارێ دامان نەناوە هەتا ژمارەی فەرهەنگەکان زۆرتر دەکەینەوە. چونکە هەموو فەرهەنگەکان پێکەوە کەموکۆڕییەکانی یەکتر دادەپۆشن و پێویستیی دانانی فەرهەنگی نوێ کەمتر دەکەنەوە. کێشەی دیکەش کەمیی کات و دەرفەت بۆ پێداچوونەوە و پەسندکردنە. هیوادارین لە داهاتوودا جێبەجێی بکەین.
2021/03/02 13:48:03
Ji aliyê:
هۆزان
Dem:
2021/02/21, 18:27:26
teksta peyam:
بەڕێزان لە دوای دەستخۆشیەکی ئێجگار زۆروو سوپاسێکی بێپایان بۆ ئەم هەوڵوو ماندوبونەتان هیوادارم هەموو تەمەن درێژوو لەش ساخ بن.... ئەم پڕۆژەیە گەورەترین خزمەتی زمانی کوردیە کە لە سەردەمی نوێیا کرابێت. لەدوای تازەکردنەوەی پڕۆژەکە لەم ڕۆژانەیا "وشەیەک بە هەڵکەوت" نەماوەو گۆڕڕاوە بە وشەی ئەمڕۆ... کە بە داخەوە هەمان هەلی فێربوون دروستناکات وە وشەی بەهەڵکەوت بەدوای خۆیا ناهێنێت... وشەیەک بە هەڵکەوت وەک شەوچەرەو بۆ ناو مەجلیسو کات بەسەربردن بوبوە جێگەی یاریو فێربوونو چێژلێوەرگرتنێکی زۆر... بە هیوام کە بتوانن کە دایبنێنەوە یان بەشێکی تابەتی بۆ دروست بکەن... چونکە بەتەنیا هەموو بەشەکانی زۆر بە جوانی تێکەڵ ئەکردو ئیسفادەی ئەگەیان...

لەگەڵ ڕێزوو سڵاو وە دەستخۆشیەکی ئێجگار زۆر بۆ تاکەتاکەتان ، کارەکەتان لە نوسینی فەرهێنگێکی تازەی سەرانسەری کەمتر نیە بەڵکوو لە دنیای ئەمڕۆیا ئامانجێکی لەوە گەورەتریشی پێکاوە.

هەر بژین

هۆزان
Bersiv:
زۆر سوپاس بۆ پەیامەکەتان. بەم زووانە بەشی وشەی بەهەڵکەوت بە شێوەیەکی تر دادەنێینەوە. سەرکەوتوو بن
2021/03/02 12:25:25
Ji aliyê:
هێمن
Dem:
2021/02/21, 11:44:18
teksta peyam:
سڵاو و سوپاس بۆ ڕەنج و ماندووبوونتان.
هێمن،
ماڵێک لە ئاسمان،
hemin.dk
Bersiv:
زۆر سپاس. خۆشحاڵین بەدڵتان بووە.