Wateya «خڕ» li Henbane Borînede:

خڕ

کوردی:
  1. کۆ، کۆم
    لەچی خڕ بوونەوە؟
  2. هەموو، گش
  3. گر، گرۆڤەر
    تۆپی زەوی خڕە
  4. شتی کەمەیی
    کەللە بێژنگ خڕە
  5. ئاودڕ، جێ لافاو
  6. شیوەڵە
  7. گرێ لە پێستدا، هەڵتۆقین
    بن پیلم خڕ بووە دەبێتە کوان
  8. چۆڵ، لەگەڵ خاڵی دەیڵێن
    بیابانی خڕ و خاڵی
  9. دەگەڵ خۆڵ واتا: جوان
    خڕوخۆڵ
فارسی:
  1. اجتماع
  2. همگی، همه
  3. کُروی، گِرد
  4. دایره مانند
  5. آبکند، مسیل
  6. درّهٔ تنگ
  7. غده زیر پوست
  8. مُترادف خالی
  9. زیبا
Henbane Borîne
Berhema:
Hejar
Ziman:
Kurdî Bo Kurdîy Nawendî u Farsî
Sala weşanê:
1990