Wateya «چ» li Henbane Borînede:

چ

کوردی:
  1. لە جێگەی یان دێت
    چ بخوازی، چ نەخوازی
  2. چەند
    چ خۆشە ئازادبوون
  3. چی بۆ پرسیار
    چت وت
  4. بە واتا هیچ
    چ جاران
  5. لە دوای وشەوە بۆ بادانەوە
    ئەمیچ، ئەویچ
  6. وشەی حاشا، بە واتا نە
    تۆ دەچی بۆ شار؟ چ
فارسی:
  1. به معنی یا
  2. چقدر
  3. ادات استفهام
  4. هیچ
  5. پسوند تکرار
  6. حرف نفی
Henbane Borîne
Berhema:
Hejar
Ziman:
Kurdî Bo Kurdîy Nawendî u Farsî
Sala weşanê:
1990