Wateya «ت» li Ferhengî Şêxanîde:

ت

پیتی (ت) لەگەڵ ئەم پیتانە دەنگگۆڕکێ دەکات:
– چ (تەت: چەچ) (تونە: چۆنە) (حوت: حۆچ) (توزانم: چوزانم)
– لە کەسێ دووەمی تاک و کۆ دەگۆڕدرێ دەبێ بە (د): (خۆت، خۆد) (ماڵت، ماڵد) (خۆشیتان، خۆشیدان)
– دەنگ گۆڕکی لەگەڵ پیتی (س) دەکات: (ژنیەتی: ژنیەسی)
– جێناوی لکاوە بۆ کەسی دووەمی تاک (هەنارەکەت بخۆ)
– لە دوای دەنگی (س) بێ قەت گۆناکرێ لە بنلەهجەی گەرمەسێر، وەک: (مەست: مەس) (خەست: خەس) (ماست: ماس)
Ferhengî Şêxanî
Berhema:
Ebdulwehab Şêxanî
Ziman:
Kurdî Bo Kurdîy Nawendî
Sala weşanê:
2009