Wateya «تەشی» li Ferhengî Şêxanîde:

تەشی

ئامێرێکی خوری و موو ڕستنە، لە سێ پارچە پێکدێ:
– کلکەتەشی: دارێکی خڕ و باریکە، تا بەرەو خوار دەچێ باریک دەبێتەوە
– سەرکەتەشی: پارچە دارێکی خڕ و پانە، ناوەندەکەی کونە، دەسەر کلکەتەشی دادێ و توند دەبێ
– نێرکەتەشی: تێلێکی پتەوی وەکو چەنگاڵ وایە لەسەری هەرە سەرەوەی کلکەتەشی دەگیرێ و لە کاتی تەشی ڕستندا داوەکەی بەناودا دەچی
تەشییە باریکە، خوری مێ تالە [گوڵاڵە، ل68]
Ferhengî Şêxanî
Berhema:
Ebdulwehab Şêxanî
Ziman:
Kurdî Bo Kurdîy Nawendî
Sala weşanê:
2009