Wateya «هەنگ» li Ferhengî Şêxanîde:
هەنگ
– کۆ
– مێشی هەنگ
هەنگ
مێش هەنگوین • مێشەنگ • مێشەهەنگ
گیانەوەرێکی زۆر وریایە، شا و شاژن و نێرە و کارەکەریان هەیە، ئەوانەی هەنگ دروستیان دەکات و بۆ هەنگ دروستدەکرێت، جۆری هەنگ و دوژمنی هەنگ ئەمانەن:
– جۆرە ماددەیەک دروستدەکات خواردنی ئادەمیزاد و زۆر بەسوودە پێی دەگوترێ؛ هەنگوین، هەنگین، هەنگوین، هەنگوێن، هەنگڤین، هنگڤێ
– نێرەی هەنگ: لە مێیەی گەورەترە، ڕەنگی بۆرە، هەنگوین ناکا، چزوی نییە، ناتوانێ پێوە بدات
– مێیەی هەنگ: لە نێرە بچووکترە، باریکەلەیە، ڕەنگ تێکەڵاوە، لە زەرد و ڕەش هەنگوین دەکا، چزووی هەیە، پێوە دەدا، لەگەڵ پێوەدان چزوی دەردێ و دەمرێ
بریا دوژمنم وەکو هەنگ بووایە، لەگەڵ پێوەدان گیانی دەرچوایە
– شەلخە: پوورە، شەرغە
– شەلخەدان، پوورەدان: شایەک لە پوورە ئەسلییەکە جیا ئەبێتەوە ئەفڕێ بۆ دەرەوە، هەنگەکانیش شوێنی ئەکەون، شا لەسەر لقی درەخت یا گوێسوانە یان هەر شوێنکی تر دەنیشێتەوە، هەنگەکانی تر هەموویان تێی ئەوروکێن و لەشێوەی هیشودا لێی کۆدەبنەوە
– هەنگەلان: شوێنێکی تایبەتییە تەرخانکراوە بۆ دانانی خەلێفی هەنگەکان، لە هاویندا لە هەتاو ئەیپارێزی
– بەرەمێو، شەمێ: مێو ماددەیەکی شینی ڕەقە هەنگ دروستی دەکات، کونەکانی خەلیفەکەیان پێ کونبڕ دەکات و زستان دەرگای پێ دەگرێت
– شانە، شان: هەنگ لەناو خەلێفدا هەڵی دەبەستێ
– تیرەشان: شانەی هەنگوین ئەگەر لەباری درێژی هەڵبەسترابن شانەکان پڕ دەکەن لە هەنگوین
– پەپکەشان: شانەی هەنگوین ئەگەر لەباری پانی هەڵبەسترابن
– کەرەشان: ئەو شانەیەی هەنگ بە بۆشی دەیهێلێتەوەو ناتوانێ هەنگوینی تێبکا
– دوبەرە: لە قوڕ وەکو گونج یانە تەختە وەکو کەللەی هێلەک وایە لەپشتی پوورەی هەنگ دەبەستن، ئەگەر پوورەیەک چالاک و قەرەبالغ بێ
– هەنگوین بڕینەوە: واتە زۆری شانەکان لێ دەردێنن کاتی کەپڕە لە هەنگوین
– هەنگەلان: شوێنی هەنگ بەخێوکردن
– هەنگەلانی زستانێ: شوێن هەنگ
– هەنگەلانی هاوین: شوێنی هەنگ لە هاویندا، شوێن فێنک و پڕگوڵ
– جۆری هەنگ :(مەڕ: مێشی زەرد و مالییە)، (بزن: مێشی ڕەش و کێوی)
– دوژمنەکانی هەنگ، هەنگ ئەم دوژمنانەی هەیە: زەردەواڵە، شەوگەرد، مارمیلکە، هەنگەخۆرە، کەندەسمە، مڕە
– هەنگ کێوی، شەمەتلینکە، شەپەتوکە: وردترە لە هەنگی ئاسایی، لەناو کونەبەردا شانە دەکا، شانە هەڵئەبەستێ و هەنگوینی تێدەکا، تامی هەنگوینەکەی خۆشترە لە هەنگوینی ئاسایی
– هەنگدۆز: ئەو کەسەی بەدوای هەنگی کێوی دەگەڕێ بۆ دۆزینەوە
