Sernav:
وشەی عەرەبی
Ji aliyê:
Kurdi med
Dem:
2021/12/03 21:34:13
teksta peyam:
بەرێزان دەست خۆشیتان لێ دەکەم بۆ ئەو ئەرکە ماندوونەناسە کە کردووتانە، سەرکەوتوو بن، تێبینیەکەم ئەوەیە میللەتی کورد لە دوای ئیمپراتۆریەتی ماددەوە کە داگیرکراوە لەلایەن پارسەکانی پەرسیپۆلیس وژێر دەستە ماوەتەوە وە هاتنی مەنگۆلەکان و عەرەب وە کاریگەری سەرەکی بەسەر زمانیدا هەبووە، بەڵام زمانی کورد زەنگینە بە وشەکانی وە هەم لە شێوەزارەکانه، من دیاردەی کە ئێستا نەتەوەکەمان پێوە دەناڵێنن ئەویش هاتنی وشەی عەرەبی وە لە چوارچێوە وشەی کوردی بەدی دەکەین لەسەر زاری میللەتەکەمان، دەردو بەڵایەکە، ئێوە هاتوون ئەم وشە عەرەبی-بە کوردی کراوە هاویشتوونەتە ناو ئەم فەرهەنگە کە زیاتر زمانەکەتان بەلای بە عەرەبی کردن بردووە. هیوادارم کاری بۆ بکەن وە چاکی بکەنەوە بەهەر رێگەیەک. وەسەرکەوتوو بن.
Bersiv:
زۆر سوپاس بۆ پەیامەکەت. ئێمە فەرهەنگەکان بەبێ کەم و زیاد و وەک خۆیان دادەنێین و مافی ئەوە نادەین بە خۆمان لێیان هەڵبچنین. هەر بژیت.