Ferhengê Pîşkên Kurdî li VejinLex hate zêde kirin
فەرهەنگێ پشکێن کوردی بەرهەمی «ئیبراهیم ڕەمەزان زاخۆیی» ساڵی 2007 لەلایەن دەزگەها سپیرێز لە دهۆک چاپ کراوە. ئەم فەرهەنگە زیاتر لە 1400 کار (کردار، فیعل)ی کوردیی باکووریی لە خۆ گرتووە و واتای کورمانجی و ئینگلیزی و عەرەبی و نموونەی بەکارهێنانی هەر کامیانی تێدایە.
- سوپاس بۆ دەزگەها سپیرێز کە فایلی پی.دی.ئێفی فەرهەنگەکەی بۆ ناردین.
- سوپاس بۆ کاک «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی فەرهەنگەکەی ئامادەی کرد بۆ داتابەیس.