
Ferhengi Rêjge li VejinLex hate zêde kirin
«فەرهەنگی ڕێژگە: ئەو وشانەی لە هەنبانەبۆرینەدا نەهاتوون» بەرهەمی «ئەمین گەردیگلانی» ساڵی 2009 چاپ و بڵاو کراوەتەوە. فەرهەنگی ڕێژگە، هەر وەک «هەنبانەبۆرینە»ی هەژار موکریانی، فەرهەنگێکی گشتیی کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسییە کە واتای 6,189 وشەی تێدایە. بۆ زۆرێک لە وشەکان نموونەی لە ئەدەبی کوردی هێناوەتەوە. ئەو وشانەش کە لە فەرهەنگی ڕێژگەدا مانایەکی تر جگە لەوانەی هەنبانەبۆرینەیان بۆ هێنراون دیاری کراون.
- سوپاس بۆ مامۆستا «ئەمین گەردیگلانی» کە مافی بڵاوکردنەوەی فەرهەنگەی پێ داین.
- سوپاس بۆ مامۆستا «محەممەدئەمین شاسەنەم» کە فایلی وۆردی فەرهەنگەکەی بۆ ناردین.
- سوپاس بۆ کاک «ئاسۆ مەحموودی» کە دەقی فەرهەنگەکەی ئامادە کرد بۆ داتابەیس.