Ferhengi Merdox li VejinLex hate zêde kirin

2024/02/22 72 Dîtin

«فەرهەنگی مەردۆخ» بەرهەمی «شێخ محەممەدی مەردۆخ» (١٨٨٠ – ١٩٧٥) ناسراو بە «ئایەتوڵڵا مەردۆخ»، مامۆستای ئایینی، نووسەر و شاعیری خەڵکی سنەیە. فەرهەنگی مەردۆخ 22759 سەروشەی کوردیی تێدایە کە زیاتر لە شێوەی سنەییدا بە کار دێن و هاوتاکانیشی بە کوردی و فارسی و عەرەبی و هەندێک جاریش تورکی داناوە. ئەم فەرهەنگە یەکەم جار ساڵی ١٩٥٧ بە شێوەی ئۆفسێتی دەستنووس بڵاو کراوەتەوە. ئایەتوڵڵا مەردۆخ لە پێشەکییەکەیدا پێشنیازی ئەلفوبێیەکی کوردیی دەستکردی خۆی هێناوە بەڵام لە نووسینی فەرهەنگەکەدا بە کار نەهێناوە و هەر بە ڕێنووسی فارسی وشە کوردییەکانی نووسیوەتەوە بەڵام بۆ نیشاندانی «بزرۆکە (i)» ژێرە/کەسرە (ـِ) و بۆ دالی کلۆر «ڊ»ی داناوە. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦دا کاک «ڕەئووف ڕەهنموون» فەرهەنگەکەی بە ڕێنووسی نوێی ئێستا نووسیوەتەوە و «انتشارات پرتوبیان» لە سنە چاپی کردووە.