تێبینیی دەزگای ئاراس

Li pirtûka:
Ferhengî Xall
Berhema:
دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس
 1 Xulek  930 Dîtin

چاپی کۆنی ئەم فەرهەنگە بە ڕێنووسێک نووسرابووەوە کە ئەمڕۆ باوی نەماوە. بۆیە ئێمە ناچاربووین دەستکارییەکی تەواوی ئەم رێنووسە بکەین و فەرهەنگەکە بە شێوەی ئەمڕۆی رێنووسی کوردی بنووسینەوە. وامان نەکردایە خوێنەران نەیاندەتوانی سوودی تەواوی لێ وەربگرن. ئەمە جگە لەوەی کە لە ١٩٧٦ ،١٩٦٥ ، نێوان بەرگەکانی ئەم فەرهەنگەدا کە لە ساڵانی ١٩٦٠ چاپ کرابوون جیاوازیی رێنووس هەبوو. کارمەندانی دەزگای ئاراس ماندووبوونێکی بێئەندازیان کێشا تا توانییان ئەم فەرهەنگە لەم چاپ و شێوە تازەیەیدا بخەنە بەردەست. هیوادارین جێی ڕەزامەندی بێت.