پێشەکیی نووسەر، شێوەی نووسین

Li pirtûka:
Henbane Borîne
Berhema:
هەژار
 6 Xulek  1769 Dîtin

وشەی کوردی ئەم فەرهەنگە بەو شێوە خەتە نووسراوە کە ئێستا لەناومان باوە؛ سەر و ژێر و بۆرەکانی بەم ئاوایەن:

  • ە - لەجیاتی سەری بە پیتەوە نەلکاو. وەک: بڕەوە.
  • ـە - سەری بە پیتەو نووساو. وەک سەر.
  • و - بەری سانایی و بێ‌گرێ. وەک: کورد، وەک: کوردەواری، وەک: هاتو، بوو.
  • ۆ - بۆری واڵا. وەک: بۆر، وەک: زۆر، برۆ، بخۆ.
  • یـ، ی - لە جیاتی ژێری سانایی. وەک: کاریتە، وەک: ماڵی من.
  • ێـ، ێ - ژێری واڵا. وەک: دێو، وەک: کێو، وەک: گوێ.
  • ۇ - من لێرەدا - وەکوو فەرهەنگەکانی تر - بۆ واوی قووچاو دوو واوم نەنووسیوە. بۆ یێ داکشاویش هەوەتر. چونکە لاو وابووە زۆر زیادین. بۆ نموونە وشەی (وتار) ئەگەر هەر بە یەک واو نووسرا، کێ نایخوێنێتەوە وتار؟ دەیسا بۆچ (ووتار) بنووسین؟ یاخۆ ئەگەر نووسیمان پیر کێ دەڵێ ئەمە جحێڵە. هیچ نایەوێ (پییر) بنووسین. تاک‌تاکە - ئەویش بەدەگمەن - تووشی هێندێ وشە دەبین کە خوێندەواری ساویلکە ڕەنگە بۆی نەچنەوە سەر یەک. وەک دوو وشەی: کوڕ، کوڕ. کە یەکەمیان ڕۆڵەی نێرەوە و دووهەمیان پشت دەرپەڕیوە. من فرزندە نێرینەکەم (کوڕ) نووسیوە؛ بۆ پشت قۆزیش بۆرم لەسەر بۆر داناوە نووسیومە (کۇڕ). لەو شوێنانەی وەک ئەوانەن - کە وەک وتیشم زۆر کەمن - واوێک بۆرەکەی سەری شانی دەدەن.
  • -ْ (زەنە) - بزاوێک هەیە نە ژێرە، نە ژێر نیە. توزێک زمان داگرتنە. وەکوو وشەی: کرْن. برْن، بزْن. ئەم بزاوە لە خەتی لاتیندا هەیە و نیشانەی بۆ دیار کراوە؛ ئەلفۆکێکی لاواز و کورتەباڵایە.Karin، Bzin، :(i)، کە ئێمە بە کوردی نیمانە و پێویستیشە. من بۆ ئەم بزاوە کزە، زەنە (-ْ)م دەبەرچاو گرتووە. دەبێ ئەوەندەش بزانین زۆربەی ئەو پیتی وشانەی ئەو نیوەژێرەیان هەیە لە کاتی ئاویتە (اضافە)بوونا، ژێرەکە خۆبەخۆ دەسوێ و ئەوسا زەنەی ناگەرەکە. بۆ نموونە: ئەگەر بێژین (سۆفی بزْن)، گەرەکیەتی. بەڵام ئەگەر نووسرا (بزنی بەڵەکم خۆشدەوی)، ژێرە لاوازەکەی ناوێ و ڕووت دەنووسرێ.
  • لامی لاواز و ڕێی باریک وەک لە لاواز و باریکدا بێ‌هیچ هێما دێنە نووسین، بەڵام لامی وەک بەڵام و ڕێی بەکڕە، ئەو کڵاوە دووفلیانەیان لەسەرە، کە بۆ واو و یێ ئاواڵە نیشمانماندا.
  • پێویستە ئەمەش بزانین رێی (ر) پێش وشە هەموو کوردێک هەر گەورەی دەخوێنێتەوە کەوابوو وشەی وەکوو: رۆژ، رووگە، رێواس و هی تریش پێی ناوێ سەربەکڵاوەبن.
  • -ّ (گیرە)، کە لە عارەبی و فارسیدا فریە هەیە، لە باتیانی پیتەکە دووجار دەنووسین؛ محّمد، محەممەد دەبێ. چونکە بزاوی سەر پیتان هەر بە پیت دیاری کراوە و بریەتی لە هێ(ە) یێ (یـ) و واوە (و)، ناچار لە جەلە و زنجیرەی یەک لە دوو یەکی وشەکان، بزاویشمان وەکوو پیتی ڕەسەن و سەرەکی دانا: ڕەوەز کەوتووتە پێش ڕەهەند؛ چونکە ڕەهەند بە سێ هێ لە دووی ڕێیەکە ژمێراوە. هەروا هوژە پێش هەژار دەکەوێ؛ چونکە هەژار بە دوو هێ یەکبەدوویەکدا دێتەژمار.
  • ئەلف (ا)، هەر بزاوی هەڵکشانەوە دەگەڵ هەمزە لێک جیایە. (ئا) پیتێک و بزاوێکە، وەکوو: ئاو، ئتاتر، فوئاد.
  • بزاوێکی تریش هەیە، عەرەب و فارس نیانە، وەک بزاوی: زُویر (زیز)، پوُیل (دراو)، قُویل (دژی پەل). تورک بە لاتینی خۆیان، «ü» دەنووسن. من بۆرم لەسەر واو نووسی، خوانەخوایی هەرگا واوێکی قووچێندراو تووشی یێیەکی ساکار هات، ئەو دەنگەی لێ پەیدا دەبێت.

با وێستا پێدا بچینەوە، وا لەم کەر بەندەی ژێرەوە، نموونەی بزاوەکان و چوێندوەیان لە ڕستەدا نیشان ئەدەین:

بزاوجۆری نووسینمانای وشەنموونە لەڕستەدا
ولقولپوروز و بەلەکقولت هەڵکە با تەڕ نەبی
وڵقوڵکورت، کنکلکە قوڵەی مام ڕێوی دا
ۆڵقوڵلای سەرووی ئانیشکهەڵیان کەدەماڵی قۆڵ و بازن، جێداربوو لەسەر جیهان بنازن
وُڵقوُڵکوُر، دژی پەللە قوُڵایی دڵمەوە خۆشم دەوێ
ورکورسێ بەشی کورکدایکی بۆ کێ دەکورکێنێ
وڕکوڕزارۆی نێرکچ لە کوڕ بەڕوحمترە
ۆرکۆرکوێر، نەوینئەوشن ئەولەسەن کوڕییە
ۆڕکۆڕمەجلیس، مەکۆبا لەم شوێنە کۆڕ ببەستین
وُکوُڕپشت قوُز لە خەفەتان کوُڕ بوومەوە
وُیـپوُیلدراو، پوُڵگش کارێ وەپوُیل ئەکرێ
یـپیربەتەمەنئەی تازەجوان پیریی، کە ئیفتادەم و کەوتووم، دەستێ بدەرە دەستی شکستم لە دەست چووم
ـێـپێراردووساڵ پێشهەموو ڕۆژێ لە تاو هیجرانی ئەمساڵ، تەمەننای مردنی پێرارە بێ تۆ
ێکێکام کەسمەیگێڕ وەرە بۆم تێکە دڵم زۆر تەنگە، کێ باشه؟ هەموو کەس دە ڕووەو و سەد ڕەنگە
یبابیباوکیئەگەر کوردێک قسەی بابی نەزانی، موحەقق دایکی ... و باوکی ...
یفڕیلە شەقەی باڵی داباڵداری جوانیم لەلکی ئاواتم، هاوارە لە من چزوو بەزوو نیشت و فڕی؟!
ێگوێئەندامی بیستنگوێ هەڵخە هەموو دەنگی بژی و ڕۆڕۆیه
ـەحەسەنناوە، بەمانا جوانئەم قافیەت بەسانی دڵی موددەعی حەسەن، تەنگە درەنگە مەیلی بە جەنگە هەڵێ مەڵێ
ەوەرەوەبێرەوەوەرەوە بەشەرتی جاران، گیان و ماڵم فیدات بێ
مرْنمردنمرْن، بمیرانی خۆشە
مەزْنگەورەبۆ کوردەواژی خودێ مەزْنە

پیتە چەقیوەکانی کوردی یەک‌بەدوویەکا:

ئـ - ب - پ - ت - ت - ج - چ - ح - خ - د - ر - ڕ - ز - ژ - س - ش - ع - غ - ف - ڤ - ق - ک - گ - ل - ڵ - م - ن - و - ۆ - هـ - ی - ێ